سەردێڕ:

شارەوانی سلێمانی؛ بڕیاریدا بەپێدانی مۆڵەت بە زەوی ١٠٠ مەتری بۆ دروستکردنی خانوو

AM:11:57:24/01/2025

3060 جار خوێندراوەتەوە

دوا بە دوای راپۆرتێکی ئێن ئاڕ تی، لەسەر راگرتنی بریاری دروستکردنی خانووی دابەش دوو، شارەوانى سلێمانى رایگەیاند، لیژنەیەک پێکهێنراوە بۆ دەستنیشانکردنى ئەو ناوچانەى کە رێگەیان پێدەدرێت بە دروستکردنى خانووى دابەش دوو و چەند ناوچەیەک دیاری کراون.


ئەمڕۆ هەینی ٢٤ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی سلێمانی رایگەیاند، وەزارەتی شارەوانی داوای لێکردووین کە لیژنەیەکی هاوبەش پێکبهێنرێت بۆ دەستنیشان کردنی ئەو ناوچانەی کە پێویستیان بەم جۆرە مۆڵەتەیە.

وتیشی، بەپێی فەرمانی کارگێڕی لیژنەیەک بۆ ئەو مەبەستە پێکهێنراوە و چەند ناوچەیەک دیاریکراون بۆ پێدانی مۆڵەتی دابەش دووی نیشتەجێ بەو مەرجانەی کە لە رێنماییەکەی وەزارەتى شارەوانیدا هاتوون.

ئاماژەیان بەوەشکرد، دوای ئەوەی لە رۆژی ٢٢ـی ئەم مانگە ئەنجومەنی شارەوانیی سلێمانی کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی سازدا بەمەبەستی تاوتوێکردنی کۆنووسی لیژنەکە و لیژنەیەک پێکهێنرا و چەند ناوچەیەک دیاریکران بۆ پێدانی مۆڵەتی دابەش دووی نیشتەجێ.

باسیان لەوەشکردووە، ئەو ناوچانەی دیاریکراون بۆ پێدانی ئەو مۆڵەتە لە سنووری سلێمانی، پێکهاتوون لە کەرتی ٨ ئابلاخ و دێی ئابلاخ و ناوچەی ٣ بۆگەنە و ٤ولوبە و ١ مەڵکەندی و دەباشان و گەڕەکەکانی سلێمانی کۆن.

هەروەها لە سنووری شارەوانیی رۆژهەڵات جیاکراوەکانی کەرتی ٢ قرگە و ٤ زیڕینۆک و ٤ ولوبە و لە سنوری شارەوانی بەکرەجۆش کەرتی ١١ بەکرەجۆ و لە سنووری شارەوانی راپەرینیش جیاکراوەکانی کەردی ٢ باوەمەردە. لە سنووری شارەوانی تاسلوجەش جیاکراوەکانی (٠/٧) و (٠/٣١) و (٠/٤٣) و (٠/٣) و (٠/٢٦) کەرتی (١٥ کەندەکەوە)، جیاکراوەکانی (٠/٥) کەرتی (٤٩ چەقژ)، جیاکراوەکانی (٠/٨) کەرتی (١٦ کەڵەوانان).

هاوکات ئەم بڕیارە دوای ئەو راپۆرتەی ئێن ئاڕ تی دێت کە دەربارەی راگرتنی بڕیاری دابەش دووی زەویەکان لە سالی ٢٠١٣ـوە بەبریاری حکومەتی هەرێم، بەپاساوی لەبەرچاوگرتنی پێوەرەپلانسازیەکان لەروی ئابووری و کۆمەلایەتیەوە.

 













گەلەری