سەرۆکی ئۆکرانیا، هەڵوێستی "بێلایەن"ی عێراقی سەبارەت بە ململانێکان لەگەڵ روسیا بەرز نرخاند، هاوکات خواستی وڵاتەکەی دووپاتکردەوە بۆ بەهێزکردنی هاوکارییە دوو قۆڵییەکان، بەتایبەتی لە کەرتی کشتوکاڵدا.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٢ـی کانونی دووەمی ٢٠٢٥، لە چوارچێوەی بەشداریکردنی لە کارەکانی کۆڕبەندی ئابووری جیهانی لەتیف رەشید، سەرۆک کۆماری عیراق لە کۆنگرەی داڤۆس لەگەڵ ڤلادیمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا کۆبوونەوە و گفتوگۆیان کرد لەسەر کۆمەڵێک بابەتی سەرەکی نێودەوڵەتی و هەرێمایەتی.
سەرۆک کۆماری عێراق روونیکردەوە، کە "لە شەڕە چەکدارییەکان هیچ براوەیەک نییە و ئەو لایەنەی
کە پێی وایە سەرکەوتووە ئەویش دۆڕاوە بەهۆی ئەو زیانانەی لە ژیان و موڵکدا دروستی دەکەن".
ئاماژەی
بەوەشکرد، کە عێراق لەلایەنەکانی ناو ململانێکە دوورە وەک یەک، هاوکات جەختی له
ئامادەیی عیراق کردەوه بۆ کارکردن بۆ نزیککردنەوەی بیرو بۆچوونەکانی هەردوولا.
سەرۆکی
ئۆکرانیاش لە بەرامبەردا، هەڵوێستی بێلایەنی عیراقی بەرز نرخاند سەبارەت بە ململانێی
ئۆکرانیا و روسیا، هاوکات جەختی لەسەر خواستی ئۆکرانیا کردەوە بۆ بەهێزکردنی هاوکارییە
دوو قۆڵییەکان، بەتایبەتی لە کەرتی کشتوکاڵ و هەناردەکردنی پێویستی عیراق لە بەرهەمە
کشتوکاڵییەکانی ئۆکرانیا بە تایبەتی گەنم و جۆ.