سەردێڕ:

بەهۆی هێرشێکی موشەکییەوە چوار کەس لە کیێڤ گیانیان لەدەستدا

PM:01:40:18/01/2025

1580 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی هێرشێکى موشەکی بالیستیەوە بۆ سەر کییڤی پایتەختی ئۆکرانیا ٤ کەس گیانیان لەدەستدا.


ئەمڕۆ شەممە ١٨ـی کانونـی دووەمـی ٢٠٢٥، میدیاکانى ئۆکرانیا رایانگەیاند، لە ئەنجامی هێرشێکی روسیاوە بۆ سەر کییڤی پایتەخت بە موشەکی بالیستی ٤ کەس گیانیان لەدەست داوە و ٣ کەسی دیکەش بریندار بوون.

هاوکات وەزارەتی بەرگری روسیا رایگەیاند، شەوی رابردوو توانویانە ٤٦ درۆنی ئۆکرانی لە ناوچە جیاجیاکانی روسیا بخەنە خوارەوە.


 













گەلەری