بەهۆی سەرما و سۆڵەوە رێڕەوی پێشوازی لەلایەن خەڵکەوە بۆ دۆناڵد ترەمپ نابەسترێت و تەنها لە هۆڵى کۆنگرێسدا رێوڕەسمى دەستبەکاربوون بۆ ترەمپ دەکرێت.
ئەمڕۆ شەممە ١٨ـی کانونـی دووەمـی ٢٠٢٥، بەهۆی ناسەقامگیری کەش و هەوا و سەرما و سۆڵە، ئاهەنگی سوێند خواردنی سەرۆکایەتی دۆناڵد ترەمپ لەناو کۆنگرێس ئەنجام دەدرێت.
هاوکات، رۆژی دوو شەممە رێوڕەسمى دەست بەکاربوونی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی
ئەمریکایە و دەکرێت وەک نەریتێک لەکاتی دەستبەکاربوونی سەرۆکی نوێ خەڵک پێشوازی لێ
دەکەن، بەڵام بەهۆی کەشێکی ساردەوە بڕیارە ئاهەنگەکە تەنها لەناو کۆنگرێس بکرێت و
هیچ کۆبونەوەیەکى گشتى بۆ رێکنەخرێت.
ئەوەش لەکاتێكدایە، ئەمە دووەمین حاڵەتە لە ماوەى ٤٠ ساڵى رابردوودا دووبارە
بووەتەوە و لە ساڵی ١٩٨٥دا رووداوێکى دیکەى هاوشێوەى هەبووە، کاتێک رۆناڵد ریگان،
سەرۆکی هەڵبژێردراوی پێشووی ئەمریکا بەهۆی کەش و هەوای ساردەوە ناچاربوو ئاهەنگی
سوێند خواردنی تەنها لە ناوەوەی کۆنگرێس بێت.