سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی پاكستان و هاوسه‌ره‌كه‌ی به حه‌وت ساڵ زیندانی سزادران، دوای ئه‌وه‌ی به دۆسیه‌یه‌كی گه‌نده‌ڵی تۆمەتبارکرابوون.
ئەمڕۆ هەینی ١٧ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٥، دادگای بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی پاكستان، لە شاری راولپیندی بە تۆمەتی گەندەڵیی دارایی، سزای ١٤ ساڵ زیندانی بەسەر عیمران خان، سەرۆكوەزیرانی پێشووی وڵاتەكە و حەوت ساڵیش بەسەر بوشرا بیبی، هاوسەریدا سەپاند.
هاوکات، ئه‌م
دوو هاوسه‌ره تۆمه‌تبارن به‌وه‌ی زه‌وی دیاری‌یان له سه‌رمایه‌دارێكی خانوبه‌ره
وه‌رگرتووه، له به‌رامبه‌ر سپیكردنه‌وه‌ی پاره، له‌كاتێكدا عیمران خان له ده‌سه‌ڵاتدا
بووه.
هەروەها، دوای بڕیارەكەش عیمران خان رایگەیاند، دوای دەرچوونی بڕیارەكە هیچ رێككەوتنێك لەگەڵ
دەسەڵاتی پاكستان ناكەن و داوای هیچ كەمكردنەوەیەكیش لە سزاكەی ناكات.
عیمران
خانی تەمەن ٧٢ ساڵ لە ٢٠٢٢ بە زۆرینەی دەنگی پەرلەمانی پاكستان لە پۆستی سەرۆكوەزیرانی
وڵاتەكە دوور خرایەوە لە مانگی ئابی ساڵی ٢٠٢٣ـوە دەستگیر كراوە و نزیكەی ٢٠٠ تۆمەتی
ئاڕاستە كراوە.