سەردێڕ:

ترەمپ؛ رامبۆ و دوو ئەکتەری دیکەی وەک نوێنەری خۆی دیاری کرد

AM:10:11:17/01/2025

5168 جار خوێندراوەتەوە

سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مریكا،‌ رامبۆ و دوو ئەکتەری دیکەی وەک نوێنەری خۆی بۆ هۆڵیوود دیاری کردووە تا جارێکی دیکە هۆڵیوود وەک سەردەمی زێڕینی خۆی بێت و بەرەو پێشبچێتەوە.


ئەمڕۆ هەینی ١٧ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٥، دۆناڵد تره‌مپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا رایگەیاند، هه‌ریه‌ك له‌ جۆن ڤۆیت و مێڵ گیبسن و سیلڤێسته‌ر ستالۆن، نوێنەرن وه‌ك نێرده‌ی تایبه‌ت كارده‌كه‌ن به‌ ئامانجی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هۆڵیود كه‌ له‌ ماوه‌ی چوار ساڵی رابردوودا به‌شێكی زۆری كاره‌كانی له‌ده‌ستداوه‌، ئه‌و سێ كه‌سه‌ كار بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی شكۆمه‌ندی پێشووی هۆڵیود ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ جاران گه‌وره‌تر و باشتر و به‌هێزتر بێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد‌، ئه‌م سێ كه‌سایەتیە‌ زۆر به‌توانان و ده‌بنه‌ چاو و گوێم و ئه‌وه‌ی ئەوان پێشنیاری بکەن ده‌یكه‌م لەبەر ئەوەی‌ ئه‌مریكا دەبێت جارێكی دیكه‌ وه‌ك سه‌رده‌می زێڕینی هۆڵیود بێت.

هاوکات، سیلڤێسته‌ر ستاڵۆن کە لەلای زۆربەی خەڵکی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە رامبۆ ئەناسرێتەوە، په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێزی له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ هه‌یه‌، ته‌نانه‌ت تره‌مپی به‌  جۆرج واشنتۆنی دووەم وه‌سف كردووه‌ و ده‌ڵێت، "ئێمه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تییه‌كی ئه‌فسانه‌یی ده‌كه‌ین، هیچ كه‌سێك له‌ جیهاندا نه‌یده‌توانی ئه‌و شتانە به‌ده‌ستبهێنێت كه‌ تره‌مپ به‌ده‌ستی هێناوه‌".

هەروەها، مێل گیبسن پشتگیری به‌رده‌وامی خۆی بۆ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا ده‌ربڕی، به‌و پێیه‌ی له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی ٢٠١٦ و ٢٠٢٠ پشتگیری لێكرد، هه‌روه‌ها له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی رابردووشدا .

جۆن ڤۆیت، لەمێژەوە خۆی وەک‌ هه‌واداری تره‌مپ راگه‌یاندوه‌ و جه‌ختی له‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌و گه‌وره‌ترین سه‌رۆكه‌ له‌ دوای ئه‌براهام لینكۆڵنه‌وه‌.

 













گەلەری