سەردێڕ:

زیلینسکی؛ ئەمریکا تۆمەتبار دەکات

PM:10:05:16/01/2025

3504 جار خوێندراوەتەوە

سه‌رۆكی ئۆكرانیا، نیگه‌رانی خۆی به‌رامبه‌ر به‌ وڵاتانی هه‌نگاریا، ئه‌ڵمانیا، سلۆڤاكیا و ئه‌مریكا ده‌ربڕی و بەوە تۆمه‌تباری کردن كه‌ ئه‌و وڵاتانه‌ دژی به‌ئه‌ندامبوونی ئۆكرانیان له‌ هاوپه‌یمانی (ناتۆ).


ئەمرۆ پێنجشەممە ١٦ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٥، ڤۆڵۆدمیر زیلینسكی، سەرۆکی ئۆکرانیا له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگەیاند، وڵاتانی ئه‌مریكا وهه‌نگاریا و سلۆڤاكیا و ئه‌ڵمانیا، نه‌یانده‌ویست ئێمە لەناو هاوپەیمانی ناتۆ ببینن.

ئاماژەی بەوەشکرد، هه‌ریه‌ك له‌م چوار وڵاته‌ هۆكاری تایبه‌ت بە خۆیان هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئۆكرانیا وه‌ك به‌شێك له‌ ناتۆ نه‌بینن.

ئەوە لەکاتێکدایە، ئۆکرانیا چه‌ند جارێک خواستی خۆی دەربڕیوە‌ بۆ ئه‌وه‌ی ببێته‌ ئه‌ندامێكی ته‌واوی هاوپه‌یمانییه‌كه‌ و له‌ مانگی ئەیلولـی ساڵی ٢٠٢٢، ئۆكرانیا داواكارییه‌كی پێشكه‌ش كرد بۆ په‌یوه‌ستبوون به‌ ناتۆ.

هاوکات، زیلیسنکی، له‌ ٩ـی کانونی یەکەمـی ساڵی رابردوودا، دانی به‌وه‌دانا كه‌ هه‌وڵ ده‌دات بانگهێشتنامه‌یه‌ك بۆ په‌یوه‌ندیكردن به‌ ناتۆ له‌ لایه‌ن جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مریكا وه‌ربگرێت، پێش ده‌ستبه‌كاربوونی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مه‌ریكا.













گەلەری