سەردێڕ:

لە بەریتانیا رێگە بە منداڵان دەدرێت ChatGPT بۆ ئەرکەکانی ماڵەوە بەکاربهێنن

PM:04:02:15/01/2025

2056 جار خوێندراوەتەوە

ChatGPT چاتبۆتێکی زیرەکی دەستکردی دروستکەرە کە لەلایەن OpenAI پەرەی پێدراوە و لە ساڵی ٢٠٢٢ دەستیپێکردووە، لە ئێستادا لە زۆرێك لە شوێنەکان بەکاردێت و خەڵکانێکی زۆر سوودی لێدەبینن.


لە هەواڵێکی دەیلی مەیل هاتوە کە پیتەر کایل، وەزیری زانست و تەکنەلۆجیای بەریتانیا رایگەیاندووە، پێویستە رێگە بە منداڵان بدرێت چات جی پی تی بەکاربهێنن بۆ یارمەتیدانی ئەرکەکانی ماڵەوە. لە میانی چاوپێکەوتنێکدا لە بی بی سی، کایل پرسیاری لێکرا کە ئایا "باشە بۆ منداڵان چاتجی پی تی بەکاربهێنن بۆ ئەنجامدانی ئەرکەکانی ماڵەوەیان؟" لە کاتێکدا بەریتانیا هەوڵدەدات چوارچێوەیەک یاخود سنوردارکردنێک سەبارەت بە داهاتووی زیرەکی دەستکرد (AI) دروست بکات.

لە وەڵامدا وتی: "لە راستیدا بە چاودێری و بەکارهێنان بە شێوەیەکی دروست، ئەوا بەڵێ دەتوانن بەکاری بهێنن، چونکە چات جی پی تی و تەکنەلۆژیای AI لە ئێستاوە لە سەرانسەری جیهان بەکاردەهێنرێت."

ChatGPT مۆدێلێکی زمانی گەورەی ئۆنلاینە (LLM) کە بەکارهێنەران دەتوانن گفتوگۆی هاوشێوەی مرۆڤ و زۆر شتی تر لەگەڵ چات بۆت بکەن. سەرهەڵدانی چاتبۆتەکانی AI لە یەک دوو ساڵی رابردوودا پرسیاری سەبارەت بە پێکهاتەی فێربوون لە قوتابخانە و کۆلێژەکاندا وروژاندووە کە ژمارەیەکی زیاتر لە خوێندکاران تەنها پشت بەو جۆرە پرۆگرامانە دەبەستن بۆ تەواوکردنی ئەرکەکانی ماڵەوە و دەرچوون لە تاقیکردنەوەکان.

حکومەتی بەریتانیا پلانی کارکردنی AIی خۆی دەخاتە بازاڕەوە. ئیدارەی ستارمەر تاڕادەیەکی زۆر گەشبین بووە سەبارەت بەو تەکنەلۆژیایە و وەزیرەکانی دەنگۆی ئەوە بڵاودەکەنەوە کە بەریتانیا "بە تەواوی ژیری دەستکرد لە باوەش دەگرێت ".














گەلەری