سەردێڕ:

بارانبارین دەست پێدەکاتەوە! لەکوێ پێشبینی بەفر بارین دەکرێت؟

AM:11:00:10/01/2025

14488 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و لە ئێوارەدا دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور. دەشڵێت، لە سبەینێوە بارانبارین دەستپێدەکاتەوە و لە ناوچە شاخاوییە سنوریەکانیش بەفر دەبارێت.


ئەمڕۆ هەینی ١٠ـی کانونـی دووەمـی ٢٠٢٥، کەشناسی هەرێم ئاماژەی بەوەش کرد، سبەینێ لە كاتەكانی دوانیوەڕۆوە نمەباران لە هەندێك ناوچە دەبارێت پاشان لە شەودا كاریگەری دابارین زیاد دەكات و نمەباران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەكان دەبارێت بە تایبەت لە سنوری پارێزگای دهۆك و سلێمانی و ئیدارە سەربەخۆكانی سۆران و راپەڕین.

هاوکات ئەوەش خراوەتەڕوو، پێشبینی بارینی بەفرێكی كەم دەكرێت لە ناوچە شاخاوییە سنوریەكان و پلەکانی گەرما دوو بۆ چوار پلە نزم دەبنەوە.

 

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر    : ١٤ پلەى سیلیزى

سلێمانی : ١٢ پلەى سیلیزى

دهۆک    : ١٥ پلەى سیلیزى

کەرکوک : ١٧ پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : ١٢ پلەى سیلیزى

زاخۆ     :  ١٥ پلەى سیلیزى

گەرمیان  :   ١٧ پلەى سیلیزى

 













گەلەری