سەردێڕ:

پارتى و یەکێتى لەسەر پێکهێنانى کابینەى نوێى حکومەت کۆبونەوە

PM:01:17:07/01/2025

2556 جار خوێندراوەتەوە

پارتی و یەکێتی لە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی کۆبوونەوە و گفتوگۆیان لەسەر پێکهێنانی حکومەتی هەرێم کرد


ئەمڕۆ سێ شەممە ٧ی کانونی دووەمی ٢٠٢٥، شاندی پارتى و یەکێتى بۆ جاری سێیەم لەدواى هەڵبژاردنى ساڵى رابردووى پەرلەمانى کوردستانەوە کۆبونەوە و گفتوگۆیان لەسەر پێکهێنانى کابینەى نوێی حکومەتی هەرێم کرد و بەپێى زانیارییەکان لە کۆبونەوەکەدا هیچ رێککەوتنێک نەکراوە و تەنها لەسەر چەند بابەتێکى حکومەت گفتوگۆیان کردووە و هەردوولا وتویانە راسپاردەکانى لایەنى بەرامبەر بۆ سەرووى خۆیان بەرزدەکەنەوە و لە چەند رۆژى داهاتووشدا جارێکى تر کۆبونەوەى نێوان هەردوو حزبەکە دەکرێت.

پێشتر ئێن ئار تى ئاشکرای کردبوو، فشار هەیە کە لەمانگی شوباتى ئەمساڵ پارتى و یەکێتى کابینەى نوێی حکومەتى هەرێم پێکبهێنن.

بەرپرسانى پارتى و یەکێتى باس لەوە دەکەن، لە کۆبوونەوەى دووەمیاندا ئەو دوو حزبە رێککەوتوون لەسەر دروستکردنى لیژنەیەک بۆ دانانی کارنامەى حکومەتە نوێیەکە.













گەلەری