PM:10:36:06/01/2025
6968 جار خوێندراوەتەوە
چاوگێک بە ئێن ئاڕ تى راگەیاند، سبەی شاندی پارتی و یەکێتی لە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی کۆدەبنەوە
ئەمڕۆ دووشەممە ٦ی کانونی دووەمی ٢٠٢٥، چاوگێکى ئاگادار بە ئێن ئاڕ تى راگەیاند، بریارە سبەى سێ شەممە شاندی پارتى و یەکێتى بۆ جاری سێیەم لەدواى هەڵبژاردنى ساڵى رابردووى پەرلەمانى کوردستانەوە کۆببنەوە و گفتوگۆبکەن لەسەر پێکهێنانى کابینەى نوێی حکومەتی هەرێم.
پێشتر ئێن ئاڕ تى ئاشکرای کردبوو، فشار هەیە
کە لەمانگی شوباتى ئەمساڵ پارتى و یەکێتى کابینەى نوێی حکومەتى هەرێم پێکبهێنن.
بەرپرسانى پارتى و یەکێتى باس لەوە دەکەن،
لە کۆبوونەوەى دووەمیاندا ئەو دوو حزبە رێککەوتوون لەسەر دروستکردنى لیژنەیەک بۆ
دانانی کارنامەى حکومەتە نوێیەکە.