کارنامەی ژمارە ٢٠ دانیشتنی پەرلەمان بۆ سبەینێ یەکشەممە ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤دەستنیشان کرا، هەمواری بودجەش دەکەوێتە ساڵی داهاتوو
ئەمڕۆ شەممە،ئەمجومەنی نوێنەرانی عێراق بەرنامەی کاری دانیشتنی پەرلەمان بۆ سبەینێ خستە روو، هاوکات یاسای بودجەو چەند خاڵێکی تر خرانە روو.
بەم شێوامەی خوارەوەیە:
مادەکانی یەکەم: دەنگدان لەسەر یاسای پێشنیارکراوی
باری کەسی ژمارە (١٨٨)ی ساڵی١٩٥٩ مادەی (٢،
١٠)،بۆ کاروباری (لیژنەی یاسایی، لیژنەی ژنان، خێزان و منداڵ)
دووەم: دەنگدان لەسەر رەشنووسی یاسای گەڕاندنەوەی
ئەو موڵکانە بۆ خاوەنەکانیان کە هەندێک بڕیاری ئەنجومەنی فەرماندەیی شۆڕش دەیگرێتەوە
کە(هەڵوەشێنرایەوە). (لیژنەی یاسایی) ماددی ٥.
سێیەم: دەنگدان لەسەر رەشنووسی یاسای هەموارکردنەوەی
دووەمی یاسای لێبوردنی گشتی ژمارە ٢٧ی ساڵی ٢٠١٦، لیژنەی یاسایی، لیژنەی ئاسایش و
بەرگری، لیژنەی مافی مرۆڤ ماددەی ٢.
چوارەم: دەنگدان لەسەر رەشنووسی یاسای دەزگای
هەواڵگری نیشتمانی، لیژنەی ئاسایش و بەرگری، ماددەی ٣٦.
پێنجەم: دەنگدان لەسەر یاسای پێشنیارکراوی هەموارکردنەوەی
یاسای یەکەمی یاسای پاسپۆرتی ژمارە ٣٢ی ساڵی ٢٠١٥.(لیژنەی ئاسایش و بەرگری) ماددەی
٥.
شەشەم: راپۆرت و تاوتوێکردنی خوێندنەوەی دووەمی
رەشنووسی یاسای هەموارکردنەوەی یاسای یەکەمی یاسای بودجەی گشتی کۆماری فیدراڵی عێراق
بۆ ساڵانی دارایی (٢٠٢٣ - ٢٠٢٤ - ٢٠٢٥) ژمارە (١٣)ی ساڵی ٢٠٢٣.
حەوتەم: راپۆرت و تاوتوێکردنی خوێندنەوەی
دووەمی ڕەشنووسی یاسای هەموارکردنەوەی هەمواری پێنجەمی یاسای فڕۆکەوانی مەدەنی
ژمارە ١٤٨ی ساڵی ١٩٧٤. (لیژنەی گواستنەوە و گەیاندن).
دانیشتنەکە کاتژمێر ١ پاشنیوەڕۆ دەست پێدەکات