سەردێڕ:

وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا: هێزەکانمان لە سووریا لەوپەڕی ئامادەباشیدان

AM:11:06:06/12/2024

1384 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا رایگەیاند، هێزەکانیان لە سووریا لەوپەڕی ئامادەباشیدان. وتیشی، لە چەند رۆژی رابردوودا چەند جارێک پێگەی گرووپە چەکدارەکانیان لە سووریا بۆردوومان کردووە


ئەمڕۆ هەینی، پات رایدەر، وتەبێژی پنتاگۆن ئاماژەی بەوەش کرد، بەردەوام، چاودێریی دۆخی سووریا دەکەن تا لەلایەن گرووپە چەکدارە توندڕەوەکانەوە دۆخی وڵاتەکە نەقۆزرێتەوە و دەست نەکەنەوە بە چالاکییەکانیان.

ئەوەشی خستە روو، لە چەند رۆژی رابردوودا چەندین جار بنکە و پێگەی ئەو گرووپانەیان لە ناو خاکی سووریادا بۆردوومان کردووە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە کۆتایی مانگی رابردووەوە هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا دەستیان بە هێرشکردن بۆسەر ناوچەکانی ئەو وڵاتە کردووە، لەو نێوەندەشدا گرووپە چەکدارە توندڕەوەکان دەستیان بە جوڵە کردووەتەوە. هێزەکانی سووریای دیموکراتیش ناسراو بە هەسەدە ئاماژەیان بەوە کرد، ئەو گرووپانە چەند شوێنێکیان کۆنترۆڵ کردووە.













گەلەری