PM:10:32:30/11/2024
2060 جار خوێندراوەتەوە
بەهۆی کۆتایی هاتنی ئەرکەکەی لە عێراق، باڵیۆزی ئەمریکا، باسی پرسی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم، ئازادی رادەربرین، یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە و پرسی ئەمنی عێراق و هەرێمی کرد، لەگەڵ چەندین پرسی تری پەیوەندیدار بە عێراق و هەرێمی کوردستان.
ئەمڕۆ شەممە، ئەلینا رۆمانۆوسکی سەبارەت بە پرسی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم رایگەیاند، پێویستە هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی بۆرییەوە دەستپێبکاتەوە و هەولێر و بەغدا کێشەکانیان چارەسەر بکەن، وتیشی بۆ ئەو مەبەستە ئەمریکا ئامادەییە هاوکاریان بێت.
هاوکات لە وەڵامی بەڕێوەبەری کەناڵی ئێن ئاڕ تیدا
سەبارەت بە پرسی یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە، باڵیۆزی ئەمریکا رایگەیاند،
بەردەوام دەبن لە هاوکاریکردنی هێزەکانی پێشمەرگە و هەوڵیان داوە بۆ یەکخستنەوەی
لەژێر دەسەڵاتی وەزارەتی پێشمەرگە و دوور لە هەموو بابەتێکی سیاسی، وتیشی پارتی و
یەکێتی بەرپرسیارن لە یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە، ئاماژەی بەوەشکرد،
یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە کاریگەری زۆری دەبێت بۆسەر ئاسایشی عێراق و هەرێمی
کوردستان بە تایبەتی.
سەبارەت بە لایەنی ئەمنیش ئاماژەی بەوەکرد، بەردەوام دەبن لە هاوکاریکردنی
عێراق بۆ رووبەڕووبوونەوەی گروپە تیرۆرستییەکان و پاراستنی ئاسایشی عێراق.
هاوکات لە بەشێکی تری قسەکانیدا ئەلینا رۆمانۆوسکی ئەوەی خستەڕوو، پرسی ئازادی رۆژنامەوانی و مافەکانی مرۆڤ
لە هەرێمی کوردستان پاشەکشەی کردووە.