پرسی کۆچبەر و قاچاخچییە کوردەکان ئارامی لە بەریتانیا هەڵگرتووە و حکومەتەکەی ستامەر بەپەلە وەزیری ناوخۆی وڵاتەکەی ناردە هەرێمی کوردستان. بەپێى زانیاریەکانى ئێن ئارتیش، لە ماوەکانی رابردوو سەبارەت بە بابەتی قاچاخ و پرسی بازرگانی چەند ئەفسەرێکى هەواڵگرى بەریتانیا هاتوونەتە هەرێم.
زۆرى کۆچبەرانى کورد کە بە ڕێگەی قاچاغ و نایاسایی روو لە وڵاتانى ئەوروپا و بەریتانیا دەکەن تا دێت فراوان دەبێت، بەریتانیانش دەستیکردووە بە توندکردنی رێکارەکان و بۆ ئەو مەبەستەش، ئیڤێت کووپەر وەزیری ناوخۆی وڵاتەکەی ناردە هەرێمی کوردستان و لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم کۆبووەوە.
ئیڤێت کووپەر لە کۆبوونەوەکەیدا لەگەڵ سەرۆکی
حکومەتی کاربەڕێکەر پێی راگەیاندووە، هەرێم هەرچی کردووە دەبێت رێگری بکات لە کۆچی
هاوڵاتیانی بۆ بەریتانیا، چونکە زۆرینەی ئەو قاچاخچییانەی کۆچبەر دەبەن بۆ وڵاتەکەی
و بازرگانی بە ماددەی هۆشبەر و مرۆڤەوە دەکەن کوردن و ئەوەش بەریتانیای هەراسان
کردووە.
بەپێى زانیاریەکانى ئێن ئارتیش، لە ماوەکانی
رابردوو سەبارەت بە بابەتی قاچاخ و پرسی بازرگانی چەند ئەفسەرێکى هەواڵگرى بەریتانیا
هاتوونەتە هەرێم، ئەوەش بەهۆی ئەوەی دوپاتکراوەتەوە کە ئەو بازرگانانە تەنیا نین و
کەسانى گەورەتریان لەپشتە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، هۆکاری سەرەکی کۆچی گەنجان
و هاوڵاتیانی هەرێم بەهۆی نەبوونی کار و ئەو دۆخە سەختەیە کە دەسەڵاتی پارتی و یەکێتی
دروستیان کردووە، کە بەپێی ئامارەکان رێژەی بێ کاری لە هەرێم ٢٠٪ـی تێپەڕاندووە و
بەهۆیەوە بە ناچاری و بۆ دەستکەوتنی ژیانێکی باشتر هاوڵاتیانی هەرێم روو لە غەریبی
دەکەن و زێدی خۆیان جێدێڵن.