جێگەی باسە ئەو هەوایەی دوای باران بارین کەمتر مادەی هەستیار و تۆز و گەردیلەکانی تری تێدایە، ئەمەش کاریگەری ئەرێنی لەسەر تەندروستی هەناسەدان دروست دەکات.
کەشوهەوای باراناوی بەتایبەت لە ژینگە گەرمەکاندا یارمەتی رێکخستنی پلەی گەرمی جەستە دەدات، بۆ نمونە کاتێک وەرزش دەکەیت جەستەت گەرمی دروست دەکات و دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی، ئارەقکردنەوە ساردت دەکاتەوە، بەڵام کاتێک باران دەبارێت پلەی گەرمی نزم و دڵۆپەکانی باران وەکو ساردکەرەوەی سروشتی کاردەکەن، ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی گەرمی لە جەستەدا نەهێڵێت چونکە باران لە بنەڕەتدا ڕێگری دەکات لە گەرمبوونی زۆر.
پیاسەکردن لە کەشوهەوای باراناویدا یارمەتیدەرە لە سووتاندنی کالۆریدا، چونکە وادەکات خێراتر بڕۆیت جەستە بە شێوەیەکی سروشتی زیاتر کاردەکات و کالۆری زیاتر دەسوتێنێت، جگە لەوەش پلەی گەرمی نزمتر کە پەیوەندی بە بارانەوە هەیە وادەکات جەستە زیاتر کار دەکات بۆ پاراستنی پلەی گەرمی ناوەکی، ئەمەش ڕەنگە ببێتە هۆی زیادبوونی وزە و سووتاندنی کالۆری بۆ ئەوەی پاریزگاری لە پلەی گەرمی ناوەکی بکات.
پسپۆران جەختیشیان لەوە کردنەوە پیاسەکردن لە ژێر باراندا یارمەتی باشتربوونی دەروون و کەمکردنەوەی فشاری دەروونی دەدات.