سەردێڕ:

لیژنەی نەوت و غاز: رێككەوتنی هەرێم و بەغدا پەسەندکردنی یاسای نەوت و غاز ئاسان دەکات

AM:09:31:29/11/2024

1208 جار خوێندراوەتەوە

ئەندامێكی لیژنەی نەوت و غازى پەرلەمانى عێڕاق رایگەیاند، رێككەوتنی نەوتیی لەگەڵ هەرێم رێگە بۆ پەسەندكردنی یاسای نەوت و غاز خۆشدەكات دەشڵێت، بەرزترین ئاستی تێچوو بۆ دەرهێنانی بەرمیلێك نەوت لە هەرێم بە نزیكەی ٢٢ دۆلار دیاریكراوە.


ئەمڕۆ هەینی ٢٩ـی ١١ـی ٢٠٢٤، كازم توكی، ئەندامێكی لیژنەی نەوت و غازى پەرلەمانى عێڕاق ئاماژەی بەوەش کردووە، رێككەوتنی ئەم دواییە لەگەڵ هەرێم بەپێشهاتێكی باش دادەنرێت، چونكە خاڵی ناكۆك لەیاساكە پرسی پارەی تێچوی دەرهێنانی نەوتی هەرێم بووە و رێکەوتنەکەش دەبێتە مایەی لێكگەیشتنی فراوانتر لەبارەی یاسای نەوت و غاز.

ئەوەشی خستەڕوو، بەپێی رێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا بەرزترین ئاستی تێچووی دەرهێنانی بەرمیلێک نەوت لە کێڵگەکانی هەرێم  بە نزیكەی ٢٢ دۆلار دیاریكراوە، سەرەڕای ئەوەی تێچوی دەرهێنانی بەرمیلێك نەوت لە گرێبەستەكانی حكومەتی ناوەندیدا ١٢ دۆلار تێناپەڕێت

ئەوەش لەکاتێکدایە، بەهۆی گۆڕانکاری لە پارەی تەرخانکراو بۆ تێچووى بەرهەمهێنان و گواستنەوەى نەوتی هەرێم  پڕۆژە یاسای هەمواری بودجە لە پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی یەکەمی بۆ کراوە و بریارە هەفتەى داهاتوو دەنگی لەسەر بدرێت.













گەلەری