سەردێڕ:

تایبەتمەندییە دزپێکراوەکانی نوێترین مۆبایلی سامسۆنگ چین؟

PM:09:31:28/11/2024

3340 جار خوێندراوەتەوە

راپۆرتەکان وردەکاری و تایبەتمەندییەکانی مۆبایلی سامسۆنگ گالاکسی ئێس ٢٥ ئاشکرا دەکەن، ئەمەش لەگەڵ نزیکبوونەوەی وادەی نمایشکردنی.


لە چەند راپۆرتێکدا کە ماڵپەڕی "androidauthority” بڵاویکردووەتەوە، تیایدا چەند تایبەتمەندییەک خراوەتەڕوو کە سەرچاوەیان لە لیستی FCC وەرگرتووە، ئەوانیش چەند تایبەتمەندییەکی سامسۆنگ گالاکسی ئێس ٢٥ـن.

زنجیرەی گالاکسی S25 سێ مۆدێل لەخۆدەگرێت کە ژمارەی مۆدێلەکانیان بریتین لە (Galaxy S25) ، (S25 Plus) و (S25 Ultra) هەموویان تایبەتمەندییە چاوەڕوانکراوەکانی پەیوەندیکردن لەخۆدەگرن، وەک پشتگیری 5 Dual-band Wi-Fi, Bluetooth, and NFC.

هەروەها مۆبایلەکانی سامسۆنگ گالاکسی ئێس ٢٥ سیستەمی پێگەیشتنیGNSS بەدەست دەهێنن، کە سیستمێکی مانگی دەستکردی گەشتیاری جیهانییە و ئاماژەیە بۆ هەر مانگێکی دەستکرد کە خزمەتگوزارییەکانی شوێن و گەشتکردن و کاتی جیهانی پێشکەش دەکات.

راپۆرتەکە ئەوە دەردەخات، کە مۆدێلەکانی Galaxy S25 Plus و S25 Ultra تەکنەلۆژیایUWB لەخۆدەگرن، کە رێگە بە چاودێریکردنی وردی شتەکان دەدات، هەروەها مۆبایلە نوێیەکانی سامسۆنگ بەردەوام دەبن لە بەکارهێنانی هەمان خێرایی شەحنکردنەوەی نەوەی پێشوو.

پێشبینییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە سەرجەم مۆبایلەکانی زنجیرەی Galaxy S25 بە چیپی "Snapdragon 8 Elite" کاردەکەن، بڕیارە سامسۆنگ لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠٢٥دا بە فەرمی زنجیرەی گالاکسی ئێس ٢٥ نمایشبکات، بەڵێنیش دەدات لە کاتی چالاکییەکەدا سوپرایزی زیاتر پێشکەش بکات.



 
 

 













گەلەری