سەردێڕ:

هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی موچە دەکرێت

PM:04:16:18/11/2024

9448 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، هەفتەی داهاتوو پارە دەگاتە هەرێم و دەست بە دابەش کردنی موچە دەکرێت.


ئەمڕۆ دووشەممە ١٨ی ١١ی ٢٠٢٤ چاوگێک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند،بەغدا بۆ ناردنی موچەی مانگی ١٠ داوای نیوەی داهاتی ناوخۆ دەکات.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەغدا موچەی مانگەکانی دیکەش دەنێرێت بەمەرجێک هەرێم نیوەی داهاتی ناوخۆ رادەستبکات

هاوکات، چاوگێک لە وەزارەتی دارایی عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بڕیار بوو دوێنێ هەرێم گوژمەیەک لە داهاتی ناوخۆ رادەست بکات، بەڵام نەیکردووە و ئەوەش مەرجی وەزارەتی داراییە بۆ ناردنی مووچەی مانگی ١٠.













گەلەری