AM:11:56:07/11/2024
840 جار خوێندراوەتەوە
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا رایگەیاند، لە ساڵی ٢٠٢٣ سێ ههزار و ٣٥٦ حاڵهتی شێرپهنجه تۆمارکراون و ئەمساڵ تا ئێستا سێ هەزار و ١٥١ حاڵەتی شیرپەنجە هەبووە و کەمی کردووە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، یاد نەقشبەندی بەرێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، بەراورد بە ساڵی رابردوو تا ئەم ساتە رێژەی توشبوون بە شێرپەنجە کەمی کردووە.
باسی لەوەش کرد، کەمبوونەوەی رێژەی توشبوون بە شێرپەنجە مانای
خەمساردی نییە چونکە بەراورد بە ١٠ ساڵی رابردوو ژمارەکە زیادی کردووە و پێویستە
هەوڵەکان بۆ دەستنیشانکردنی نەوخۆشییەکە لە قۆناغە سەرەتاییەکاندا چڕبکەنەوە.
پێشتریش، وەزارەتی تەندروستی هەرێم بڵاوی
کردەوە، ڕێژەی تووشبوون بە شێرپەنجە لە هەرێمی كوردستان لە خوار ستانداردی جیهانییە،
كە بۆ هەر ١٠٠هەزار كەس ١٥١ كەس توشبووە بەڵام لە جیهان بۆ ١٠٠ هەزار كەس ١٩١
توشبوو هەیە.