AM:11:21:06/11/2024
2372 جار خوێندراوەتەوە
ئەمڕۆ لە بازاڕی دراوەکانی هەرێم ١٠٠ دۆلار بە ١٥٠ هەزار و ٨٠٠ دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەراورد بە کاتی داخستنی بازاڕ لە دوێنێدا ١٠٠ بۆ ١٥٠ دینار لە نرخەکەی بەرز بووەتەوە.
هاوکات، بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، بۆ ئەمڕۆ بە تێکڕا زیاتر لە ٢٨٠ ملیۆن دۆلاری بە نرخی فەرمی بە بانک و بازرگانەکان فرۆشتووە.
ئاماژەی بەوەش کرد، لەو رێژەیە بڕی یەک
ملیۆن و ٧٠٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی کاش و زیاتر لە ٢٧٨ ملیۆن دۆلاری بەشێوەی
حەواڵەی دەرەکی بووە.
لە ماوەی رابردوودا، بەهۆی هێرشەکانی ئێران
بۆ سەر ئیسرائیل نرخی دۆلار بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و گەیشتە خانەی ١٥٤ و ١٥٥
هەزار دینار.