سەردێڕ:

سودانی: کۆتایی بە پارەدانی کاش دەهێنین

PM:06:43:04/11/2024

2408 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، تاوەکو تەمووزی ساڵی داهاتوو سەرجەم مامەڵە داراییەکان لە فەرمانگە حکومییەکانی عێراقدا دەبێت بە ئەلیکترۆنی و کۆتایی بە پارەدانی کاش دەهێنن.


ئەمڕۆ دووشەممە، نوسینەگەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، سەرۆک وەزیران چەند بڕیارێكی بۆ پەرەپێدانی سیستم و خزمەتگوزارییەكانی پارەدانی ئەلیكترۆنی دەرکردووە.

سودانی لە بڕیارەکانیدا داوای کردووە، كار بكرێت بۆ بە بانكیكردنی مووچەی کارمەندانی کەرتی تایبەت هاوشێوەی کەرتی حکومی و هەر یەکە لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و بانکی ناوەندیی عێراق، بە بەشداریی ژمارەیەک لە دامەزراوەكانی کەرتی تایبەت، راسپێردراون بۆ ئامادەكردنی میکانیزمێکی گونجاو بۆ ئەو مەبەستە.

باسی لەوەش کردووە، پێویستە وەزارەتەکان و سەرجەم دامودەزگاکانی حکومەت لە مامەڵەکانیاندا دەستبەرداری پارەدانی کاش ببن و پارەدانی ئەلیکترۆنی بەکاربهێنن .

ئەوەشی خستووەتە روو، بەر لە ٣١ـی کانونی یەکەمی ئەمساڵ هەموو وەزارەت و دامەزراوە حکومییەکان پلانێکی یەکخراوەوە پێشکەش دەکەن بۆ گۆڕینی شێوازی پارەکان لە کاشەوە بۆ ئەلیکترۆنی و جێبەجێکردنی پلانەکانیش لە مانگی تەمووز کۆتایی دێت.













گەلەری