سەردێڕ:

دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان دەستی پێکرد

PM:04:47:31/10/2024

2504 جار خوێندراوەتەوە

بەگوێرەی زانیاریییەکانی ئێن ئاڕ تی بە بەشداری ١٩٥ ئەندام و سەرۆکایەتی موحسین مەندەلاوی دانیشتنی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێ دەستی پێکرد و چاوەڕێش دەکرێت کاندیدی سونەکان پۆستەکە بەدەست بهێنێت.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، بە بەشداری ١٩٥ ئەندام پەرلەمان دانیشتنی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێ دەستی پێکرد و هەریەکە لە مەحمود مەشهەدانی و سالم عیساو و تەلاڵ روبەیعی و عامر عەبدوجەبار کاندیدن بۆ ئەو پۆستە.

هەر ئەمڕۆ، مەحمود مەشهەدانی کاندیدی لایەنە سونەکان بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان رایگەیاند، یەکێتی و پارتی پاڵپشمانن لە دەنگدان بۆ سەرۆکی پەرلەمان.

پێشتر،حەیدەر مولا ئەندامی پەرلەمانی عێراق سەربە هاوپەیمانی عەزم بۆ میدیا عێراقیەکان ئاماژەی بەوە کرد، سەرجەم لایەنە سوننەکان رێککەوتوون لەسەر تێپەراندنی مەحمود مەشهەدانی بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان.

رۆژی ١٤ی ١١ی ساڵی رابردوو، دادگای فیدراڵی عێراق، لەسەر سکاڵای لەیس دلێمی پەرلەمانتاری پەرلەمانی عێراق، کۆتایی بە ئەندامێتی محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمان هێنا.

حەلبوسی دوو دۆسیەی لەدژ کرابووەوە، یەکەمیان دۆسیەکەی پەرلەمانتار لەیس دلێمی بوو، کە بەهۆی ئەم دۆسیەیەوە دادگای فیدراڵی حەلبوسی لە پەرلەمان دوورخستەوە، بەوپێیەی حەلبوسی ئەو پەرلەمانتارەی ناچاركردووە پێشوەختە نووسراوی دەستلەكاركێشانەوەی بۆ بنووسێت، دادگای فیدراڵیش دەستلەکارکێشانەوەکەی دلێمی بە نایاسایی ناوبردووە.













گەلەری