AM:11:19:29/10/2024
1832 جار خوێندراوەتەوە
ئەندامێکی لیژنەی نەوت و غاز لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، هەرێمی كوردستان یەك بەرمیل نەوتی رادەستی عێراق نەكردووە، وتیشی حكومەتی هەرێم یاخیبووە و پێداگرە لەسەر فرۆشتنی نەوت بە قاچاغ.
شەداد فارس ئەندامی لیژنەی نەوت و غاز لە پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵێکی عێراقی باسی لەوەشکردووە، حكومەتی عێراق زۆر جدی بووە لە پرسی پەسەندكردنی یاسای نەوت و غازدا، بەڵام حكومەتی هەرێم یاخیبووە و پێداگرە لەسەر فرۆشتنی نەوت بە قاچاغ، وتیشی، بەهۆی قاچاغچێتی حکومەتی هەرێم ئێستا عێراق بووەتە بەشێك لەو وڵاتانەی نەوت بە قاچاغ دەفرۆشن.
ئاماژەی بەوەشکردووە،
لە سایەی حکومەتی هەرێمەوە یاسای نەوت و غاز تێناپەڕێت،.
دەشڵێت، وەزارەتی
نەوتی عێراق چەندین پێشنیازی پێشكەشكردووە بۆ چارەسەری پرسی نەوتی هەرێم بەڵام هەرێم
تائێستا تەنها یەك نموونە لەو گرێبەستانەیان رادەستنەكردووە کە لەگەڵ کۆمپانیاکان
کردوویانە.
ئەندامەکەی لیژنەی
نەوت و غاز ئەوەشی ئاشکراکرد، کە وڵاتی ئەفغانستان دەستیگرتووە بەسەر ٤٠٠ تانكەر نەوتی
بە قاچاغبراوی هەرێمی كوردستاندا.