سەردێڕ:

بەبۆنەی کۆتاییهاتنی پڕۆسەی هەڵبژاردنی هەرێم؛ سودانی پەیامێکی بڵاوکردەوە

PM:06:48:20/10/2024

2620 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، بەبۆنەی کۆتاییهاتنی پڕۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، پیرۆزبایی خۆیان ئاڕاستەی گەلی کورد دەکەن.


ئەمڕۆ یەکشەممە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس رایگەیاند، ئەنجامدانی هەڵبژاردن رێزگرتنە لە بەها دیموکراسییەکان و چەسپاندنی بناغەی دەستوورە.

وتیشی، "بەردەوامی ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی دیموکراسی بۆ گەلەکەمان لە ناوچە جیاوازەکانی عێراق، رێزگرتنە لە بەهای دیموکراسی و باوەڕبوون بە دەسەڵاتێکی ئاشتیخواز، چەسپاندنی بناغەی دەستووری دووپات دەکاتەوە، ئەوەش لەپێناو ئازادی و پاراستنی کەرامەت و بڕیاردانی سەربەخۆی سەرجەم هاوڵاتیان بۆ ژیانکردن لە وڵاتێکدا کە هەمووان مافی یەکسانیان هەبێت بەبێ جیاوازی لە رەگەز و ئایین و نەتەوە".

ئەوەشی خستە روو، هەوڵەکانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بەرز دەنرخێنن بەبۆنەی بەڕێوەچوونی پڕۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی سەرکەوتوو.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ ٢٠ـی ١٠ـی ٢٠٢٤، دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بەڕێوە چوو.


 













گەلەری