دواى زریانى میڵتۆن و هێلین، پێشبینى زریانێکى نوێ دەکرێت لە ویلایەتى فلۆریدا و کەشناسیی ئەمریکاش هۆشداریی توندى داوەتە ئیدارەى ئەمریکا تا ئامادەکاریی پێویست بکات.
وێڕای ئەوەی فلۆریدا سەرقاڵی هەژمارکردنی زیانە داراییەکانی زریانی میڵتن و هێلینە، ناوچەکە لە ژێر هەڕەشەی زریانێکی دیکەدایە لە زەریای ئەتڵەسییەوە و پێشبینی کراوە لە چەند رۆژی داهاتوودا بگاتە کەناراوەکانی.
ناوەندی نیشتیمانیی کەشناسیی ئەمریکا رایگەیاندووە، ئەگەری هەیە زریانی
(نادین) بەڕێژەی ٥٠٪ ببێتە زریانێکی توندی کەمەرەیی و بگاتە کەناراوەکانی ئەمریکا،
پێشبینی ئەوەشی کردووە کە بارانی بەخوڕ و لافاوی نوێ بۆ ویلایەتی فلۆریدا و
چواردەوری بهێنێت.
لەو چوارچێوەیەدا ناوەندەکە بە وردی چاودێریی رێڕەوی زریانەکە دەکات لە
زەریای ئەتڵەسی و پێشبینی کردووە لە شەش رۆژی داهاتوودا بگاتە ویلایەتی فلۆریدا.
ئەو هۆشدارییەش لە کاتێکدایە، هەردوو زریانی (هێلین) و (میڵتن) لافاوی
گەورەی لە کەناراوەکانی باشووری رۆژهەڵاتی ئەمریکا لە نێوان هەردوو ویلایەتی
فلۆریدا و کارۆلینای باکوور دروستکرد، کە بەهۆی هەردوو زریانەکەوە نزیکەی ١٨٠ کەس
گیانیان لەدەستدا.
ئەوە لە کاتێکدایە،زیانە داراییەکانی زریانی هێلین بە نزیکەی ٤٧
ملیار دۆلار خەمڵێندراوە و ٢٢٧ کەسیش بەهۆیەوە گیانیان لەدەستدا.
هەرچی زیانە داراییەکانی زریانی (میڵتن) ـیشە کە لە دوای دوو هەفتە رووبەڕووی
ناوچەکە بووەوە و بە زریانی سەدە ناوبراوە، بە زیاتر لە ١٥٠ ملیار دۆلار
مەزەندە کراوە، هاوکات ١٧ گیانلەدەستدانیشی لێکەوتەوە.
لەو بارەیەوە دەزگای هەڵسەنگاندنی (ستاندارد و پورز)
دەڵێت، میڵتن زیانی زۆری بە ژێرخانی فلۆریدا گەیاندووە کە دووەم
بەرهەمهێنەری وزەی کارەبایە لە ئەمریکا و زریانەکە وایکرد نزیکەی سێ ملیۆن کەس لە کارەبا
بێبەشبن.
سەبارەت بە دۆخی ئێستای فلۆریداش، دەسەڵاتدارانی ویلایەتەکە هۆشداریانداوە
کە هێشتا مەترسی دروستبوونی لافاو لە ئارادایە، ئەوەش بەهۆی بەرزی ئاستی رووبارەکانەوە.
زریانەکان چۆن
دروست دەبن؟
له ئه‌نجامی
تێپه‌ڕبوونی ته‌وژمی هه‌وای سارد به‌سه‌ر زه‌ریا گه‌رمه‌كاندا زریان دروست ده‌بێت،
دوای ئه‌وه‌ی هه‌وا سارده‌كه كه‌مێك گه‌رمی له زه‌ریاوه وه‌رده‌گرێت، به‌ره‌و
ئاسمان به‌رز ده‌بێته‌وه و ناوچه‌یه‌كی په‌ستانی هه‌وای نزم به دوای خۆیدا دروست
دەکات، پاشان په‌ستانی هه‌وای به‌رزی ده‌وروبه‌ری ئه‌م ناوچه‌یه به خێرایی دێت
به‌ره‌و ناوچه په‌ستان نزمه‌كه، بەو‌جۆرەش ته‌وژمی هه‌وا سارده‌كه له ناوچه‌یه‌كی
په‌ستان نزمه‌وه بۆ ناوچه‌یه‌كی په‌ستان نزمی دیکە ده‌چێت و ده‌ست ده‌كات به سوڕانه‌وه
له‌نێوان ئه‌و ناوچانه‌دا.