سەردێڕ:

یەکێتی دۆسیەی کوشتنی پاسەوانێکی ئاکام عومەر بەلاڕێدا دەبات

AM:11:20:17/09/2024

3964 جار خوێندراوەتەوە

بنەماڵەی ئەو پاسەوانەی ئاکام عومەر کە لە رووداوێکی تەمومژیدا بە کوژراوی دۆزرایەوە رایانگەیاند، گومانیان لە دۆسیەی کوشتنی کوڕەکەیان هەیە. بەپێی زانیارییەکان یەکێتی هەوڵی بەلاڕێدا بردنی دۆسیەکە دەدات.


ئەمڕۆ سێشەممە، بنەماڵەی ئەو پاسەوانەی ئاکام عومەر کە لە رووداوێکی تەمومژیدا بە کوژراوی دۆزرایەوە لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەنووسیدا رایانگەیاند، گومانیان لە دۆسیەی کۆشتنی کوڕەکەیان و بڕیارەکانی دادگا هەیە.

باسیا لەوەش کرد، هەوڵی بەلاڕێدا بردنی دۆسیەکە و بڕیارەکانی دادگا دەدەرێت و گومانیان لە دۆسیەکە و شێوازی کوشتنی کوڕەکەیان هەیە.

هێمن هورمز کە پێشتر شۆفیرى ئاکام عومەر بەرپرسى هێزى کۆماندۆ بووە و دواى رووداوى کوژرانی ئاکام عومەر لە ٣ـی ٥ ئەم گەنجەش بە رووداوێکى تەموومژاویدا لە گوندى جاسەنە لە دوکان کوژرا.

مانگی ١٢ی ساڵی ٢٠٢٢ ئاکام عومەر بەرپرسی هێزی کۆماندۆی یەکێتی لە روداوێکدا لە سنوری کفری کوژرا و کوشتنەکەی هاوکات بوو لەگەڵ کوژرانی ئەو ئەفسەرەی کە تەنها شایەتحاڵی رووداوی کوشتنی موراد کانی کوردەیی بوو لە سنوری راپەڕین.













گەلەری