PM:04:40:04/09/2024
2396 جار خوێندراوەتەوە
ئەنجومەنی خزمەتگوزاری عێراق ڕایگەیاند، حکومەتی محمد شیاع سودانی لەسەرەتای دەستبەکاربوونیەوە ٦٦ هەزار دەرچوی زانکۆ و پەیمانگاکانی دامەزراندوە.
سەعد لامی وتەبێژی ئەنجومەنی خزمەتگوزاری عێراق ئاماژەی بەوەکردوە، حکومەتی عێراق لە ساڵی رابردوودا ٤٣ هەزار کەسی دامەزراندوە و لەسەرەتای ئەمساڵیشەوە ٢٣ هەزار کەسی دیکەی دامەراندوە، وتیشی لە پلانیدایە هەشت هەزار کەسی دیکە دابمەزرێنێت.
باسی لەوەشکردوە،
بەرنامەکانی حکومەت بۆ دامەزراندنی گەنجان و رەخساندنی هەلیکار بەردەوامە لە سەرجەم
بوارەکانی کەرتی تایبەت و گشتی.
ئەوەش لەکاتێکدایە،
ماوەی نزیکەی ١٠ ساڵە دامەزرادن لە هەرێمی کوردستان راگیراوە و زیاترلە ٧٠٠ هەزار
دەرچوی دانەمەرزاو هەیە لە هەرێمی کوردستان بەڵام حکومەتی کاربەرێکەری هەرێم هیچ
پلان و بەرنامەیەکی پێنیە بۆ دامەزراندیان.