سەردێڕ:

کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە

AM:10:57:20/08/2024

6244 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەی ئاشکرا کرد و باسی لەوەکرد، پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبنەوە.


کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و لە هەندێک ناوچە پەڵەهەور دەبێت، لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک لە هەوای هەندێک ناوچەدا، پلەکانی گەرماش کەمێک بەرز دەبنەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەی چوارشەممە، بەهەمان شێوە ئاسمان ساماڵ دەبێت و لە هەندێک ناوچە پەڵەهەور دەبێت .پلەکانی گەرماش کەمێک بەرز دەبنەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : ٤٤

سلێمانی : ٤٢

دهۆک : ٤٤

کەرکوک : ٤٦

هەڵەبجە : ٤٤

زاخۆ : ٤٤

سۆران : ٤٢

حاجی ئۆمەران : ٣٢

گەرمیان : ٤٧













گەلەری