بۆ خۆپاراستن لە زیانەکانی تیشکی خۆر و گەرما ئەم رێنماییانە جێبەجێ بکە:
١. خواردنەوەی بڕیکی زۆر لە ئاو تاوەکو لەش بەدووربێت لە وشکبوونەوە.
٢.ئەگەر بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت لەنێوان کاتژمێر ١٠ تاوەکو ٤ـی پاشنیوەڕۆ لە ماڵەکانتان بمێننەوە و خۆتان بەدووربگرن لە چونەدەرەوە.
٣.بەکارهێنانی دژە خۆر و شێدارکەرەوەی پێست لەکاتەکانی بەیانیان و نیوەڕواندا.
٤.بەکارهێنانی چاویلکەی تایبەت بە خۆر و دوورکەوتنەوە لە بەکارهینانی وردبین یاخود ئەو چاویلکانەی کە تیشک دەدەنەوە.
٥. بەکارهێنانی کڵاو و خۆ بەدورگرتن لە مانەوەی لە ژێر تیشکی خۆردا بۆ ماوەیەکی زۆر، یاخود بەکارهێنانی چەتری سپی و چوونە بەر سیبەری درەختەکان.
٦.نابێت لە شوێنی کراوەدا مەلە بکرێت.
٧.نابێت دەموچاو و سەرت تەڕ بکەیت و بچیتە بەردەم تیشکی خۆر.
٨.پێویستە ئەو میوە و سەوزانە بخۆیت کە هاوینەن و لە وەرزی هاویندا پێدەگەن.