سەردێڕ:

دابەشکردنی مووچە لە رێگەی بانکەکانی هەژماری منەوە لە هەولێر کێشەی تێکەوت

PM:12:43:12/06/2024

7544 جار خوێندراوەتەوە

دابەشکردنی مووچە لە رێگەی بانکەکانی هەژماری منەوە لە هەولێر کێشەی تێکەوت و لەلایەکی دیکەشەوە بەهۆی نەبوونی پارە لە بانک و ئامێرەکانی ATM دا بەشێکی مووچەخۆرانی هەولێر و سلێمانی مووچەیان وەرنەگرتووە، سەرەڕای ئەوەی ئەمڕۆش خانەنشینانی سەربازی مووچەیان پێنەدرا.


لە هەولێر بەهۆی نەبوونی پارە لە ئامێرەکانی ATM دا بەشێکی مووچەخۆران مووچەیان وەرنەگرت و باس لەوەدەکەن، نزیک جەژنە و خەڵک پێویستی بە پارەیە بۆئەوەی پێداویستی جەژن بکڕێت یان کەلوپەل و پێداویستی منداڵەکانی بکڕێت، بەڵام ئامێرەکان پارەیان تێدا نییە مووچەکانیان وەربگرن.

ئەو مووچەخۆرانە باس لەوەدەکەن، بەشێکیان بەبێ ئاگاداری خۆیان هەژماری بانکییان لە "هەژماری من" بۆ کراوەتەوە، بەڵام لەئێستادا ئامێرەکان پارەیان تێدا نییە مووچەکانیانی لێوەربگرن، سەرەڕای ئەوەی لەرێگای نامەوە ئاگادار کراونەتەوە پارەکە خراوەتە سەر هەژماری بانکییان.

لەلایەکی دیکەوە بەشێکی بانکەکانی سلێمانی پارەیان تێدا نەماوە و قەرەباڵغی دروستبووە و گرفت لە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئایاردا هەیە، جگە لەوەی ئەمڕۆش خانەنشینانی سەربازی مووچەیان وەرنەگرت.

ئەوەش لە کاتێکدایە، وەزارەتی دارایی عێراق پارەی تەواوی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی ناردووە، بەڵام حکومەتی کاربەڕێکەر دەستی بەسەردا گرتووە و ناینێرێت بۆ بانکەکان تاوەکو لەکاتی خۆیدا بەسەر مووچەخۆراندا دابەشی بکەن.

سەرەڕای ئەوانەش دوێنێ سێشەممە، چاوگێک لە وەزارەتی پێشمەرگە بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بەشێک لە پارەی مووچەی پێشمەرگە و خانەنشینانی سەربازی لە هەرێم دیارنەماوە. لەکاتێکدا، پێشتر وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، پارەی پێویستیان رەوانەی هەرێم کردووە.

لە هەولێر بەهۆی نەبوونی پارە لە ئامێرەکانی ATM دا بەشێکی مووچەخۆران مووچەیان وەرنەگرت و باس لەوەدەکەن، نزیک جەژنە و خەڵک پێویستی بە پارەیە بۆئەوەی پێداویستی جەژن بکڕێت یان کەلوپەل و پێداویستی منداڵەکانی بکڕێت، بەڵام ئامێرەکان پارەیان تێدا نییە مووچەکانیان وەربگرن. 














گەلەری