سەردێڕ:

پەروەردە تەمەنی ئەو منداڵانە دیاری دەکات کە لە پۆلی یەک و باخچەی منداڵان وەردەگیرێن

PM:06:24:10/06/2024

1740 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم بڵاوی کردەوە، ئەو قوتابیانەی لە پۆلی یەکەمی بنەڕەتی وەردەگیرێن دەبێت تەمەنیان شەش ساڵ بێت واتە لەدایکبووی ساڵی ٢٠١٨ بن، هەروەها ئەو منداڵانەشی لەدایکبووی ساڵی ٢٠٢٠ـن لە قۆناغی یەکەمی باخچەی منداڵان وەردەگیرێن.


ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی پەروەردەی هەرێم نوسراوێکی بڵاوی کردەوە و تێیدا هاتووە، رۆژی ٢٤ـی ئەم مانگە تاوەکو رۆژی ٢٢ـی ئاب دەست دەکرێت بە وەرگرتن و تۆمارکردنی قوتابیانی قوتابخانەکان و منداڵانی باخچەی ساوایان دەکرێت.

باسی لەوەشکردووە، تۆمارکردنەکە، منداڵانی باخچە و قوتابیان لە پۆلی یەکەمی بنەڕەتی لەگەڵ دەرچووانی پۆلی شەشەمی بنەڕەتی بۆ پۆلی حەوتەمی بنەڕەتی خوێندکارانی دەرچووی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی بۆ پۆلی ١ـی ئامادەیی.

ئاماژە بەوەش کراوە، ئەو منداڵانەی لەدایکبووی ساڵی ٢٠٢٠ـن لە قۆناغی یەکەمی باخچەی منداڵان وەردەگیرێن و ئەو منداڵانەشی لە قۆناغی دووەمی باخچەی منداڵان وەردەگیرێن دەبێت لە دایکبووی ساڵی ٢٠١٩ بن.

ئەوەش خراوەتە روو، ئەو قوتابیانەی لە پۆلی یەکەمی بنەڕەتی وەردەگیرێن دەبێت لەدایکبووی ساڵی ٢٠٢٨ بن کە تەمەنیان شەش ساڵ دەکات.













گەلەری