PM:11:03:15/05/2024
3244 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی عێراق رایگەیاند، بەپێی هەڵسەنگاندنێکی ماڵپەڕی "زە تایمز ئیجوکەیشن" بۆ دوو هەزار و ٢٤ زانکۆ لە کۆی ١٠٨ وڵات، زانکۆکانی عێراق بە پلەی ٣٧ـەمین هاتن لە رووی گرنگییە زۆرەی دەدرێت بە وانەوتنەوە و گواستنەوەی زانیاری و تێروانینی نێودەوڵەتی لە زانکۆکاندا.
ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی عێراق رایگەیاند، بەپێی ریزبەندییەکی ماڵپەڕی "زە تایمز ئیجوکەیشن" بۆ دیاری کردنی زانکۆ نوێیەکان کە تەمەنیان لە پانجا ساڵ کەمترە بە بەشداری ٦٧٣ زانکۆ لە جیهاندا ئەنجامدرا و نۆ زانکۆی عێراق لە ریزبەندییەکەدا ئاماژەیان پێدراوە.
ئاماژەی بەوەش کرد، دواتر بەپێی هەڵسەنگاندنێکی دیکە بەپێی پێوەرەکانی ئەدای
کارکردن ریزبەندی بۆ ئەو زانکۆیانە کرا کە گرنگییەکی زۆر دەدرێت بە وانەوتنەوە و لێکۆڵینەوە
و گواستنەوەی زانیاری و تێروانینی نێودەوڵەتی.
باسی لەوەش کرد، بەپێی ریزبەندییەکە بۆ ساڵی ٢٠٢٤ عێراق لە پلەی ٣٧ـەمینی جیهاندا
بوو لە کۆی ١٠٨ وڵات و هەڵسەنگاندنی دوو هەزار
و ٢٤ زانکۆ.