سەردێڕ:

بانکی ناوەندی زیاتر لە ٢٧٧ ملیۆن دۆلاری فرۆشتووە؛ نرخی دۆلار چەندە؟

PM:12:09:15/05/2024

1344 جار خوێندراوەتەوە

بانکی ناوەندیی عێراق بڵاوی کردەوە، بۆ ئەمڕۆ زیاتر لە ٢٧٧ ملیۆن دۆلاریان فرۆشتووە. لە ئێستاشدا لە بازاڕەکانی دراو لە هەرێم، ١٠٠ دۆلار بە ١٤٥ هەزار و ٨٥٠ دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.


ئەمڕۆ چوارشەممە، لە کاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکانەوە لە هەرێم تا ئێستا، نرخی ١٠٠ دۆلار لە ١٤٥ هەزار و ٨٥٠ دیناردا جێگیرە، ئەوەش بەراورد بە دوێنێ کاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکان، کەمێک دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە.

هاوکات، بانکی ناوەندیی عێراق رێژەی فرۆشی ئەمڕۆی دۆلاری بڵاو کردەوە و تێیدا هاتووە، زیاتر لە ٢٧٧ ملیۆن دۆلاریان بە گەشتیاران و بازرگانان فرۆشتووە.

ئاماژە بەوەش کراوە، لەو بڕە زیاتر لە ٢٥٥ ملیۆن دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و نزیکەی ٢٢ ملیۆن دۆلاری بە شێوەی کاش فرۆشراوەتە بازرگانان و گەشتیاران.

لەبارەی فرۆشتنی دۆلارەوە بە حاجییان، چاوگێک لە بانکی ناوەندی بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لەلایەن بانکی ناوەندییەوە سەرجەم بانکەکانی پەیوەست بە سەکۆی ئەلیکترۆنی فرۆشتنەوەی دۆلار ئاگادارکراونەتەوە کە ئاسانکاری بۆ حاجیان بکەن لە دەستڕاگەیشتن بە دۆلاری کاش. دەشڵێت، " هەر حاجییەک دەتوانێت بە پێی پێویستی تا سێ هەزار دۆلار داواکاری پێشکەش بکات بۆ وەرگرتنی دۆلار بە نرخی فەرمی".













گەلەری