سەردێڕ:

نرخی دۆلار گۆڕانکاری بەسەردا هات

PM:01:25:27/04/2024

30856 جار خوێندراوەتەوە

نرخی دۆلار لە بازاڕە داراییەکان و نوسینگەکی ئاڵوگۆڕی دراو لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێم، لە کاتی کرانەوەی بازاڕدا رووی لە نزمبوونەوە کرد و گەیشتە ١٤٦ هەزار و ١٠٠ دینار، بەڵام بەهۆی نەبوونی رێژەی فرۆشی کاشەوە، لە ئێستادا نرخی دۆلار بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە و ١٠٠ دۆلار بە ١٤٦ هەزار و ٥٥٠ دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.


ئەمڕۆ شەممە، لەسەرجەم نوسینگەکانی ئاڵوگۆڕی دراو نرخی دۆلار گۆڕانکارییەکی خێرای بەسەردا هات و لە ئێستاشدا ١٠٠ دۆلار بە ١٤٦ هەزار و ٥٥٠ دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.

لە لایەکی دیکەوە، مەزهەر محەمەد ساڵح، راوێژکاری دارایی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، پێشبینی دەکەن لە چەند هەفتەی داهاتوودا نرخی دۆلار روو لە دابەزینی زیاتر بکات.

ئەوەش لە کاتێکدایە، بۆ بەرزکردنەوەی بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، لەماوەی هەفتەی رابردوودا بە تێکڕا زیاتر لە ملیارێک و ٣٠٠ ملیۆن دۆلار بە سەرجەم گەشتیاران و بازرگانانی ناوخۆیی و دەرەکی فرۆشراوە، ئەمەش بە دووەم هەفتە دادەنرێت لەسەر یەک کە فرۆشی بانک بەرێژەی ١٠٪ زیاتربێت لە هەفتەکانی رابردوو.

لە چەند رۆژی رابردوودا، نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێم رووی لە دابەزین بوو، لە ئێستادا نرخی ١٠٠ دۆلار لە خوار ١٤٧ هەزار دینارەوە جێگیر بووە.













گەلەری