پەیامنێری ئێن ئاڕ تی باسی لەوەکرد، تەرمی ئەو کچەی پێنج مانگ لەمەوبەر لە شوقەیەکی نیشتەجێبوونی هەولێر کەوتە خوارەوە، لە ماڵەکەیدا دۆزرایەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، تەرمەکە لە ماڵی کچەکە خۆیدا دۆزراوەتەوە و لە ئێستادا لە پزیشکی دادی هەولێرە.
هێشتا پۆلیسی هەولێر هیچ
روونکردنەوەیەکی لەبارەی رووداوەکەوە بڵاونەکردووەتەوە.
رۆژی ١٧ی ١١ی ساڵی
رابردوو، لە شوقەیەکی نیشتەجێبوونی هەولێر، کچێک کەوتە خوارەوە و دواتر دوو کەس بە
تۆمەتی فڕێدانەخوارەوەی دەستگیرکران، کە دوو کەسایەتی بەناوبانگی تیکتۆک بوون.
ئومێد چۆمانی، هەولێر
هـ.ئـ