سەردێڕ:

هەولێر؛ سێ کەس بەتۆمەتی دروستکردنی پاسپۆرتی ساختە دەستگیر کران

PM:09:41:27/03/2024

1304 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، سێ کەسیان بە تۆمەتی دروستکردنی پاسپۆرتی ساختەی وڵاتێکی ئەوروپا دەستگیر کردووە.


ئەمڕۆ چوارشەممە، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، لە دوای بەدواداچوونەکانیان سێ تۆمەتباریان دەستگیر کردووە کە هەستاون بە دروستکردنی پاسپۆرتی ساختە.

ئاماژە بەوەش کراوە، ئەو تۆمەتبارانە هەستاون بە دروستکردنی پاسپۆرتی ساختەی وڵاتێکی ئەوروپا و پاشان بەو پاسپۆرتە ساختانە لە دوو کۆمپانیای بەکرێگرتنی ئۆتۆمۆبێل، دوو ئۆتۆمبێلیان بە کرێ وەرگرتوە.

ئەوەش خراوەتە روو، دوای ئەوەی ئۆتۆمبێلەکانیان بە کرێ گرتووە، دواتر ئۆتۆمبێلەکانیان وەک ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا فرۆشتووەتەوە.

ئاماژە بەوەش کراوە، "لە ئێستادا دەست بەسەر ئەو ئۆتۆمبێلانەدا گیراوە".













گەلەری