سەردێڕ:

لە رووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا و دووانی دیکە بریندار بوون

AM:09:52:27/04/2024

9676 جار خوێندراوەتەوە

لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگای خورماتوو- دیالە، کەسێک گیانی لەدەستدا و دووانی دیکە برینداربوون.


چاوگێک لە پۆلیسی سلێمان بەگ بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لەسەر رێگای خورماتوو-دیالە رووداوێکی هاتوچۆ لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلدا روویداوە کە یەکێکیان تایبەت بووە و ئەوەی دیکەشیان ئەمبوڵانس بووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی رووداوەکەوە کەسێک گیانی لەدەستداوە و دووانی دیکە برینداربوون.

دوێنیش، لە قەزای دوکان بارهەڵگرێک خۆى کێشا بە ١٥ ئۆتۆمبێلى دیکەدا و لە ئەنجامدا ١٩ کەس برینداربوون، رووداوەکەش زیانى ماددى زۆرى لێکەوتەوە.
بڕیار جاف، گەرمیان













گەلەری