سەردێڕ:

هاتوچۆی بارهەڵگرەکان لەم رێگایانە قەدەغە دەکرێت

PM:06:39:26/04/2024

8400 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، بڕیاریاندا لە رۆژانی هەینیدا لە کاتژمێر حەوتی بەیانییەوە تاوەکو کاتژمێر حەوتی ئێوارە هاتوچۆی بارهەڵگرەکان لە رێگای دوکان ـ سلێمانی، قەرەداغ، ‎شەقامی هەواری شار بۆ تونێلی پێشڕەو و ‎رێگای سەرجەم ئەو سەیرانگایانەی لە سنووری شارەزووردان، قەدەغە بکەن.


ئەمڕۆ هەینی، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، لەپێناو سەلامەتی گیانی هاوڵاتییان و گەشتیاران بڕیاریاندا هاتوچۆی بارهەڵگرەکان قەدەغە بکەن.

ئاماژەی بەوەش کرد، قەدەغەکردنی هاتوچۆی بارهەڵگرەکان تەنها رۆژانی هەینی دەگرێتەوە لە کاتژمێر حەوتی بەیانییەوە تاوەکو کاتژمێر حەوتی ئێوارە.

ئەوەشی خستە روو، تەنها لە چەند رێگایە هاتوچۆی بارهەڵگرەکان قەدەغە دەکرێن ئەوانیشرێگای دوکان ـ سلێمانی و بە پێچەوانەشەوە، هەروەها رێگای قەرەداغ،شەقامی هەواری شار بۆ تونێلی پێشڕەو ورێگای سەرجەم ئەو سەیرانگایانەی لە سنووری شارەزووردان.

باسی لەوەش کرد، داوا لە شۆفێرانی بارهەڵگرەکان دەکەن پابەندی ئەو بڕیارە بن بە پێچەوانەوە لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەکرێت.

ئەمەش لەدوای ئەوە دێت، ئەمڕۆ لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگای دوکان -سلێمانی بارهەڵگرێک خۆى کێشا بە ١٥ ئۆتۆمبێلى دیکەدا و لە ئەنجامدا ١٥ کەس برینداربوون، رووداوەکەش زیانى ماددى زۆرى لێکەوتەوە.

هەروەها، لە رووداوێکی دیکەی هاتوچۆدا لەرێگەی زەڕایەن- دەربەندیخان لە سلێمانی دوو کەس گیانیان لەدەستدا و دوو کەسیش بریندار بوون.













گەلەری