سەردێڕ:

شەوی بەرات لە چییەوە هاتووە؟

PM:05:01:24/02/2024

23316 جار خوێندراوەتەوە

شەوی بەرات گرنگییەکی تایبەتی ھەیە لای بەشێک لە موسڵمانان، لە هەرێمی کوردستانیش ٧٠٠ ساڵە ئەم یادە دەکرێتەوە و منداڵان لەم شەوەدا دەگەڕێن بەناو ماڵەکاندا بۆ کۆکردنەوەی شیرینی و نوقڵ.


شەوی بەرات دەكەوێتە ١٥یەمین رۆژی مانگی شەعبانی ساڵنامەی كۆچی واتە ١٥ رۆژ پێش هاتنی مانگی رەمەزان، کە لە شەوی ١٤ی شەعبانەوە دەستپێدەکات بۆ بەرەبەیانی ڕۆژی ١٥ی شەعبان.

زۆرێک لە خەڵکی پرسیاری ئەوە دەکەن کە بۆچی شەوی نیوەی مانگی شەعبان بە " شەوی بێتاوانی یان لێبوردن" ناسراوە، لێرەدا چەند بۆچوونێکی جیاواز هەیە کە گرنگترینیان ئەمانەن:

- شەوی بەرات لە وشەی " البراءة" ی عەرەبییەوە سەرچاوەی گرتووە کە شەوێکە تیایدا چاکە و ڕزق و ڕۆزی بەرقەرار دەبێت و خوای گەورە لە گوناهی بەندەکانی خۆش دەبێت ئەمەش مانایەکی دروستە بەپێی شەریعەتی ئیسلامی.

- زۆرێک لە بۆچوونەکان دەڵێن، "خودای گەورە لە شەوی نیوەی شەعباندا سەیری بەندەکانی دەکات و لەو بەندانەی خۆش دەبێت کە داوای لێبوردن دەکەن و ڕەحم بەو کەسانە دەکات کە داوای ڕەحم دەکەن".

-شەوی بەرات لای ١٢ ئیمامەکەی شیعە شەوێکی پیرۆزە، هۆکاری پیرۆزییەکەش بۆ لەدایکبوونی محەممەد مەهدی دەگێڕنەوە کەپێیان وایە لەم شەوەدا لەدایکبووە.

- زۆرێک باس لە گێڕانەوەیەکی پێغەمبەری ئیسلام دەکەن دەربارەی شەوی بەرات كە دەفەرموێت ‌"لە شەوی ١٥ی شەعباندا خوای گەورە بە چاوی ڕەحمەت سەیری خەڵكی سەر زەوی دەكات و بەرەكەتی خۆی دەڕێژێت بەسەر خەڵكی سەر زەویدا"

- بەشێکیش ئاماژە بەوە دەکەن کە شەوی بەرات وەک خۆی لە قورئاندا ناوی نەهاتووە و لە ئایەتی سێیەمی سورەتی "الدخان" دا خوای گەورە ئاماژە بە شەوێكی پیرۆز دەكات و دەفەرموێت (انا انزلناه فی لیلە مباركة انا كنا منذرین)، ئەم شەوە پیرۆزەش زۆرینەی زانایانی ئاینی پێیان وایە كە مەبەست لێی شەوی قەدرە نەک شەوی بەرات، بەڵام ژمارەیەكی كەمیان پێیان وایە مەبەست لێی شەوی بەراتە، چونكە شەوی قەدر بە ئاشكرا لە قورئاندا ناوی هاتووە.

- چەند بیروڕایەکیش هەیە لەسەر ئەوەی شەوی بەرات وەک ئامادەکارییەک وایە بۆ پێشوازیکردن لە مانگی رەمەزان.













گەلەری