سەردێڕ:

هێزە چەکدارییەکانی عێراق: بە فڕۆکە ئەمنییەتی شارەکان لەرۆژی هەڵبژاردندا دەپارێزین

PM:06:13:09/10/2021

2504 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاند، "سبەی یەکشەممە، لە رێگای فڕۆکەوە ئەمنییەتی شارەکان لەرۆژی هەڵبژاردندا دەپارێزین."


ئەمڕۆ شەممە، یەحیا رەسوڵ وتەبێژی فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی عێراق لەراگەیەندراوێکدا باسی لەوەکرد، "سبەی کە رۆژی دەنگدانی گشتییە، لەرێگای فڕۆکەوە ئەمنییەتی ژمارەیەک لە پارێزگاکانی عێراق دەپارێزرێت."

یەحیا رەسوڵ ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەو فڕۆکانە بۆ پاراستن و چاودێریکردنی ئەمنییەتی شارەکانە لەمیانەی بەڕێوەچوونی پرۆسەی دەنگدانی گشتی."

دوێنێ هەینی، پرۆسەی دەنگدانی تایبەت لەسەرانسەری عێراق و هەرێمی کوردستاندا بەبەشداری یەک ملیۆن و ٧٥ ھەزار و ٧٢٧ کەس بەڕێوەچوو، لەو رێژەیەش١٢٠ ھەزار و ١٢٦ ئاوارە، هەروەها٦٧١ کەسیش لە زیندانەکانیش مافی دەنگدانیان هەبوو.

بڕیارە سبەینێ ١٠ی تشرینی یەکەم، پرۆسەی هەڵبژاردنی گشتی لەسەرانسەری عێراق و هەرێمی کوردستاندا بەبەشداری ٢٤ ملیۆن و ٩٠٧ ھەزار و ٦٧٩ کەس دەستپێدەکات.

نـ.غـ

هـ.ئـ








گەلەری