سەردێڕ:

لێدوانی پارێزگاری هەولێر لەسەر پشووی سبەی

PM:08:13:14/02/2024

143036 جار خوێندراوەتەوە

پارێزگاری هەولێر بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، تاوەکو ئێستا لەبارەی پشووی سبەینێوە بڕیاریان نەداوە.


ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، تا ئێستا بڕیاری ئەوەیان نەداوە کە سبەینێ لە هەولێر و دەوروبەری بکەن بە پشووی فەرمی.

 

ئەمەش دوای ئەوە دێت،ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم رایگەیاند، بارانبارین تەواوی هەرێم دەگرێتەوە و بارانی بەخوڕ لە چەند ناوچەیەک دەبارێت و دەبێتە هۆی دروستبوونی لافاو.

پێشووتریش راگەیاندنی پارێزگای هەولێر بڵاویکردەوە، سەرجەم فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکانی هەولێر و دەوروبەری خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشیەوە بەهۆی مەترسی دروستبوونی لافاو.


 هێرش قادر- هەولێر













گەلەری