سەردێڕ:

لە هێرشێکی چەکداریدا لە رۆژهەڵاتی ئێران ١٢ پۆلیس کوژران

AM:09:39:15/12/2023

1812 جار خوێندراوەتەوە

جێگری پارێزگاری سیستان و بەلوجستان لە رۆژهەڵاتی ئێران رایگەیاند، لە هێرشێکی چەکداریدا لە لە ١٢ پۆلیس کوژران.


ئەمڕۆ هەینی، عەلی رەزا مرەحەمەتی جێگری پارێزگاری سیستان و بەلوجستان لە رۆژهەڵاتی ئێران بە میدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاند، لە درەنگانی شەوی رابردوو هێرشێکی چەکداری کراوەتە سەر بارەگاکانی هێزەکانی پۆلیس لە قەزای راسک.

ئەوەشی خستە روو، لە هێرشەکەدا ١٢ کەس گیانیان لەدەستداوە کە سەرجەمیان پۆلیس بوون.

میدیاکانی ئێرانیش لەوبارەیەوە بڵاویانکردەوە، گروپی چەکداری جەیشولعەدل بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشەکە راگەیاندووە.













گەلەری