سەردێڕ:

کەی پلەکانی گەرما دادەبەزن؟

PM:12:50:03/10/2021

17704 جار خوێندراوەتەوە

دەستەی کەشناسی عێراق رایگەیاند، لە سبەینێوە دووشەممە پلەکانی گەرما لەسەرتاسەری وڵاتدا دەست بەدابەزین دەکەن.


ئەمڕۆ یەکشەممە، دەستەی کەشناسی عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، سبەینێ رۆژی دووشەممە لە هەرێم و ناوچەکانی ناوەڕاست پلەکانی گەرما چەند پلەیەک دادەبەزن، بەڵام لە باشوری وڵات پلەکانی گەرما کەمێک دادەبەزن.

لەبارەی پێشبینییەکانی رۆژی سێشەممەوە، کەشناسی ئاماژەی بەوەداوە، ئاسمانی وڵات ساماڵ دەبێت و لە هەرێم و ناوچەکانی باشور بەراورد بە رۆژی پێشتر، پلەکانی گەرما چەند پلەیەک دادەبەزن، بەڵام لەناوچەکانی ناوەڕاست پلەکانی گەرما هاوشێوەی رۆژی پێشتر دەبن.

راگەیەنراوەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، رۆژی چوارشەممە پێشبینیدەکرێت ئاسمانی هەرێم ساماڵ بێت لەگەڵ بوونی چەند پەڵە هەورێک و پلەکانی گەرما هاوشێوەی رۆژی پێشتر دەبن، بەڵام ئاسمانی ناوچەکانی ناوەڕاست و باشور ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما لە ناوەڕاست جێگیردەبێت و لە باشوریش کەمێک بەرزدەبنەوە.

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی عێراق، رۆژی پێنجشەممە، ئاسمانی وڵات ساماڵ دەبێت و لە ناوچەکانی ناوەڕاست پلەکانی گەرما کەمێک دادەبەزن، بەڵم لەهەرێم و باشور هاوشیوەی رۆژی پێشتردەبن.

ئەمە لەکاتێکدایە، سادق عەتییە شارەزا و پسپۆڕی بواری کەشناسی بۆ ئێن ئاڕ تی ئاماژەی بەوەکرد، پێشبینی دەکرێت کە شەپۆلێکی باران بارین لە هەفتەی داهاتوودا، روو لە شارەکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک بکات.


کـ ، ئـ













گەلەری