AM:08:33:28/11/2023
7304 جار خوێندراوەتەوە
هێزی دەریایی ئەمریکا بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لەماوەی دوو رۆژی رابردوودا کەشتی ئایزنهاوەر کە ئەرکی پاراستنی هاتوچۆی کەشتییەکانیانە لە سنووری ئاوە نێودەوڵەتییەکاندا گەیشتە ئاوەکانی ناوچەى کەنداو.
هێزی دەریایی ئەمریکا لە لێدوانێکدا بۆ ئێن ئاڕ تی ئاماژەی بەوەکرد، لە دوو رۆژی رابردوودا کەشتی فڕۆکەهەڵگری 'یو ئێس ئێس ئایزنهاوەر'ـى ئەمریکى گەیشتووەتە ئاوەکانی ناوچەى کەنداو.
باسی لەوەشکرد،
ئەرکی کەشتییەکە پاراستنی هاتوچۆی کەشتییەکانیانە لە سنووری ئاوە نێودەوڵەتییەکاندا
و پشتگیریکردنی ئەرکی هێزەکانیانە لە دەریادا.
ئەوەش خراوەتەڕوو،
کەشتییەکە هەڵگری چەندین جۆر لە چەک و موشەک و سیستمی جیاوازی پێشکەوتووە.
پێشتر، کەشتی یۆ
ئێس ئێس ئایزنهاوەرى ئەمریکی لە جەنگەکانی عێراق و ئەفغانستاندا بەشداری کردووە.