کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی ئاشکراکرد و رایگەیاندووە، لەمڕۆوە باران دەبارێ و پلەکانی گەرما نزیکی ٨ پلە دادەبەزن.
ئەمڕۆ سێشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ لە گشت ناوچەکانی هەرێم ئاسمان نیمچەهەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری باران بارین هەیە و پلەکانی گەرماش نزیک دەبنەوە لە تۆمارەکانی دوێنێ.
ئاماژەی بەوەشكردووە، سبەی چوارشەممە، لەئەنجامى زیادبوونى کاریگەرى نزمەپاڵەپەستۆى
تورکیا لەسەر بەشەکانى باکوورى هەرێم و کاریگەرى نزمەپاڵەپەسۆى دەریایی سوور لەسەر
بەشەکانى باشوورى هەرێم و ناوەرستى عێراق، ئاسمانى هەرێم بەدێژایی کاتەکان هەور دەبێت
لەگەڵ باران بارین لەسەر ناوچە جیاجیاکانى هەرێم،.
ئەوەشێ
خستووەڕوو، ئاستى دابارین لەسەر بەشەکانى باشوورى هەرێم بەتایبەت سنوورى پارێزگاى
هەڵەبجە و ئیدارەى گەرمیان و سنوورى پارێزگاى کەرکوک زیاتر دەبێت لەگەڵ زیادبوونى
خێرایی باو نزمبوونەوەى پلەکانى گەرما بەرێژەى ٦ – ٨ پلەى سیلیزى.
کەشناسی دەشڵێت،
لەسەر لوتکەى ناوچە شاخاوییە سنورییە بەرزەکان ئەگەرى بەفر بارین هەیە.
بەرزترین پلەکانی
گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر :٢٠ پلەى سیلیزى
سلێمانی : ١٨ پلەى سیلیزى
دهۆک : ١٩پلەى سیلیزى
کەرکوک : ٢١ پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : ١٨ پلەى سیلیزى
زاخۆ : ٢١ پلەى سیلیزى
گەرمیان :٢٢ پلەى سیلیزى
حاج ئۆمەران
: ٩ پلەى سیلیزى
سۆران : ١٦ پلەى سیلیزى