سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. شەڕ لە نێوان دوو هێزی عێراقیدا روویدا و بریندار هەیە

PM:09:30:28/09/2021

22540 جار خوێندراوەتەوە

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، پێکدادان لە نێوان هێزەکانی حەشدی شەعبی و لیوای تەکتیکی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە کەربەلا بەهۆی رێگریکردن لە سەرپێچییەک روویدا و شەش کەس برینداربوون.


پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، لیوای تەکتیکی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عێراق رێگری لە حەشدی شەعبی کردووە بە سایدی پێچەوانەدا بڕوات هەر بۆیە پێکدادان روویداوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، بەهۆی پێکدادانەکەوە شەش کەسیان برینداربوون و لە ئێستادا بریندارەکان بۆ نەخۆشخانە گواستراونەتەوە و چارەسەریان بۆ دەکرێت.

حەشدی شەعبی؛ ساڵی ٢٠١٤ لە ژمارەیەک گروپ و چەکداری خۆبەخش کە زۆرینەیان شیعەن، بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش پێکهێنرا و لە ئێستادا بەشێکە لە هێزە چەکدارەکان کە لە چوارچێوەی سیستمی بەرگریی عێراقدا رێکخراون و لە ٣١ی مانگی ٨دا، فالح فەیاز ژمارەی چەکدارەکانی حەشدی شەعبی ئاشکراکرد و وتی، "ژمارەی ئەندامانی حەشدی شەعبی ١٤٩ هەزارە کە ٤٠ هەزاریان لە ناوچەکانی رۆژئاوان کە زۆرینەی دانیشتووانەکەی سوننە مەزهەبن."









گەلەری