AM:10:34:12/10/2023
1704 جار خوێندراوەتەوە
زیاتر لە سێ هەفتەیە خوێندکارانی کۆلێژی پزیشکی زانکۆی گەرمیان بەردەوامن لە گردبوونەوە و ئەمڕۆ لەبەردەم تەندروستی گەرمیان درێژەیان بە گردبوونەکانیان دا و داوای ئەوە دەکەن ئەو کۆلێژە دابخرێت، چونکە سود بە خوێندکاران ناگەیەنێت و تائێستا دان بەبڕوانامەکانیان نەنراوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، خوێندکارانی کۆلێژی پزیشکی گەرمیان بەهۆی ئەوەی چەند ساڵێکە وەڵامیان نەدراوەتەوە و لە لایەن حکومەتی کاربەڕێکەرەوە چارەسەری کێشەکانیان نەکراوە و هاوکات دان بەبڕوانامەکانیاندا نەدراوە لەلایەن خوێندنی باڵاوە لەبەردەم تەندروستی گەرمیان گردبوونەوە و داوایان کرد ئەو کۆلێژە دابخرێت.
خوێندکاران باسیان لەوەش کرد، کۆلێژەکەیان نەخۆشخانەی فێرکاری و ستافی نییە و بەشێك لە قۆناغەکانی کۆلێژەکە مامۆستایان نییە و تا ئێستا حکومەتی عێراق دانی
بە کۆلێژەکەدا نەناوە بۆیە تۆمارکردنی لە رێکخراوێکی پزیشکیدا هیچ سوودێکی نییە.
ئاماژەیان بەوەش کرد، هەرچەندە کۆلێژەکەیان هیچ گرنگییەکی پێنادرێت بەڵام
ئەوان بەردەوامدەبن لە خۆپیشاندان و گردبوونەوەکانیان تاوەکو داواکارییەکانیان بۆ
جێبەجێدەکرێت.