چاوگێک لە کۆشکی کریملن رایگەیاند، سەرۆکی روسیا مانگی تشرینی یەکەمی داهاتووی وەک کۆتا وادە بۆ کۆتایهێنان بە هێرشی پێچەوانەی ئۆکرانیا دیاریکردووە و داوای لە وەزارەتی بەرگری وڵاتەکەی کردووە لەو ماوەیەدا کۆتایی بە هێرشەکان بهێنن.
چاوگێک لە کۆشکی سەرۆکایەتی روسیا بە میدیا جیهانییەکانی راگەیاند، ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی روسیا لە کۆبوونەوەی لەگەڵ سێرگی شویگۆ وەزیری بەرگری وڵاتەکەی مانگی تشرینی یەکەمی داهاتووی وەک دوا وادە بۆ راگرتنی هێرشی پێچەوانە بۆ سەر ئۆکرانیا دیاریکرد.
ئاماژە بەوەشکراوە، پوتین
ئۆپەراسیۆنە بەرگرییەکانی وڵاتەکەی بەرامبەر هێرشە پێچەوانەکانی ئۆکرانیا بە سەرکەوتنێکی گەورە لە شەڕی نێوان وڵاتەکەی
و ئۆکرانیا وەسفدەکات.
ئەوەشخراوەتە ڕوو، تا مانگی
تشرینی یەکەمی داهاتوو پێویستە سوپای روسیا سەنگەرەکانی بەهێزتر بکات و ئەو
ناوچانە بەدەست بهێنێتەوە کە ئۆکرانیا کۆنترۆڵی کردوون.
ئەمە لەدوای ئەوە دێت، لەمانگی
حوزەیرانی رابردوو سەرۆکی روسیا هێرشە پێچەوانەکانی بۆ سەر ئۆکرانیا بە مەبەستی نیشاندانی
بەهێزی روسیا و رێگەنەدان بە سودوەرگرتن لە یارمەتییەکانی رۆژئاوا بۆ ئۆکرانیا دەستپێکرد.
لە ٢٤ـی شوباتی ساڵی
رابردووەوە جەنگی روسیا و ئۆکرانیا دەستی پێکردووە و تا ئێستاش بەردەوامە و لەسەرەتای
ئەمساڵیشەوە ئۆکرانیا رایگەیاند، بەبەکارهێنانی ئەو هاوکارییە سەربازییانەی ئەمریکا
و رۆژئاوا پێشکەشیان کردووە دەستدەکات بە هێرشی پێچەوانە.