سەردێڕ:

خواستی ئەمریکا و چین ٢٪ قازانجی نەوتی بەرز کردوەتەوە

PM:12:10:29/09/2023

3144 جار خوێندراوەتەوە

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردووەتەوە، نرخی نەوت لە رۆژی هەینی دابەزینی بەخۆیەوە بینی و بەراورد بە رۆژانی رابردوو قازانجی ٢٪ نرخەکەی لە بەرزیدا ماوەتەوە بەهۆی خواستی ئەمریکا و چینەوە.


ئەمڕۆ هەینی، ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لە راپۆرتێکدا لە بارەی نرخی نەوت بڵاویکردەوە، لە رۆژی هەینی نرخی نەوت دابەزینی بەخۆیەوە بینی، بەڵام بە بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو نرخی نەوت بە ڕێژەی ٢٪ هەر لە بەرزیدا ماوەتەوە ئەمەش بەهۆی خواستی بەردەوام و زۆری وڵاتانی چین و ئەمریکاوەیە بۆ نەوت.

شیکەرەوەوانی بانکی نیشتمانی ئوسترالیاش لە یاداشتێکیدا ئەوەیان خستەڕوو، کۆبوونەوەی هەفتەی داهاتووی ئۆپێک نوێکارییەکی سەرەکی دەبێت بۆ بازاڕی نەوت.

ئەمەش لە کاتێکدایە، بۆ یەکەمجار لەماوەی ١٠ مانگی رابردوودا نرخی یەک بەرمیل نەوت گەیشتە بەرزترین ئاست و بە ٩٧ دۆلار و ٣٨ سەنت مامەڵەی پێوەکرا پێشبینی دەکرێت نرخەکە بەردەوامبێت لە بەرزبوونەوە.













گەلەری